عوسمان بانی مارانی: په‌رده له سه‌ر دیوه شاراوه‌كانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی هه‌ڵده‌داته‌وه به كۆنگره‌ی كوده‌تا ناوی ده‌بات
عوسمان بانیمارانی ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له باره‌ی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی رایده‌گه‌یێنێت كه له نێو كۆنگره‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌سته‌گه‌ری و لیست و لیست كاری هه‌بوو كه من له هیچ لیستێك نه‌بووم. ته‌نانه‌ت به‌ر له كۆنگره‌كه سه‌ردانی ماڵی جه‌لال تاله‌بانی و كۆسره‌ت ره‌سولم نه‌كرد چونكه پێم وابوو یه‌كێتیه دڵسۆزه‌كان ده‌بوایه ده‌نگ به‌من بده‌ن.
عوسمان بانیمارانی راشیگه‌یاند كه له كۆنگره‌ی یه‌كێتی به‌ر له ئه‌نجامدانی كۆنگره‌كه ناوی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی دیاری كرابوو، به لیست دابه‌زین و بوون به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ش كوده‌تا بوو به‌سه‌ر ماندوبووانی نێو یه‌كێتی.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی گوتیشی بافیل تاله‌بانی تا ئێستا من ناناسێت، هه‌روه‌ها هیچ په‌یوه‌ندیه‌كم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌ماوه له رووی ئۆرگانی و كۆمه‌مه‌ڵایه‌تیه‌وه ئێستا یه‌كێتی ته‌نها به‌شێكه له رابردووی من.