وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون و گیان له ده‌ستدانی به كۆرۆنا راگه‌یاند
به پێی دواهه‌مین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه رێژه‌ی تووش بووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌رز بوونه‌وه‌دایه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 11 هه‌زار و 920 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 2 هه‌زار و 54 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 122 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.هاوكات 808 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 41 هه‌زار و 193 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 1559 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 18 هه‌زار و 859 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 20 هه‌زار و 775 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 247 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.