خواكوڕك ناو وێنه‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی په‌كه‌كه ئاشكرا ده‌كات كه دوێنێ له سه‌یرانگای كانی ماسی بۆردوومانكران
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دوو فڕۆكه‌ی توركیا له ناوچه‌ی كانی ماسی نسوری قه‌زای شارباژێر له نزیك سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌ژاكی سه‌ر به په‌كه‌كه‌یان بۆردوومانكرد به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراو سێی دیكه‌ش بریندار بوون ئه‌مه جگه له‌وه‌ی شه‌ش كه‌س سڤیلیش بریندار بوون كه پێنجیان سه‌ر به خێزانێكن و كه‌سێكی دیكه‌ش كه خه‌لكی ناوچه‌كه‌یه.
به پێێ زانیاریه‌كانی ده‌زگایی میدایی خواكوڕك ئه‌و كه‌سه‌ی كراوه‌ته ئامانجی فڕۆكه‌كانی توركیا جێگری به‌رپرسی هه‌واڵگری په‌که‌که‌یه له قه‌ندیل به ناوی(هه‌ڤال ڤه‌مان) و سێ له پاسه‌وانه‌كانی بوونه كه له كاتی چوونیان بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له سه‌یرانگای كانی ماسی پێكراون.
جێی باسه ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی په‌ژاك ئاشكرایانكرد كه له ھێڕشهكهی دویێنێ فڕۆكه‌كانی توركیا له كانی ماسی چوار كه‌سیان بوونه‌ته قوربانی كه كه‌سێكیان گیانی له ده‌ستداوه‌و سێی دیكه‌شیان بریندار بوونه به‌ڵام ناسنامه‌ی هیچ كام له قوربانیه‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه.