ئەگەر لە ڕۆژێکدا دوو مۆز بخۆیت چی ڕوودەدات؟

خواردنی مۆز ئەگەرچی دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، بەڵام ڕێژەی سودەکەی زۆر زیاترە بەتایبەت ئەو مۆزانەی کە کەمێک گەیون و توێکڵەکەی قاوەیی بووە و گەر ڕۆژانە دوو مۆز بخۆیت بۆ ماوەی مانگێک ئەگەرەکانی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە کەمدەکەیتەوە لەسەر خۆت.

هەروەها مۆز ڕێژەکی زۆر دژە ژەهراوی بوونی تێدایە و سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات.

سودەکانی:

-نەخۆشییەکانی ژنی دووگیان ناهێڵێت.

-بۆ ئارایشت و جوانکاری بەکاردەهێندرێت.

-سوڕی خوێن ڕێکدەخات.

-ئاسنی زۆر تێدایە.

-دژە سووتانی گەدەیە.

-پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکات.

-وزەی زیاد و هەڵگیراوت دەداتێ، بەتایبەت ئەگەر پێش ڕاهێنان دوو یان لانیکەم یەک مۆز بخۆن

Back to top button