مسته‌فا كازمی شه‌وی رابردوو چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا
شه‌وی رابردوو ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوویه‌وه كه مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی له پۆسته حكومییه‌كان كردووه‌و كه تیایداپۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیشی تێدایه، به‌ڵام هیچ لێدوانێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه له‌مباره‌یه‌وه رانه‌گه‌یه‌نراوه.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراق( نی‌نا) له‌سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه خالید عوبه‌یدی، وه‌زیری به‌رگری پێشووی عێراق ،پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی پێدراوه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رایانگه‌یاندووه كه حه‌یده‌ر حه‌سه‌ن شه‌ممه‌ری، بۆ سه‌رۆكایه‌تی وه‌قفی شیعی داندراوه‌و نائل سه‌عد عه‌بدولهادی بۆ ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی.
هه‌روه‌ها هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌یاد مه‌حمود هادی، پۆستی كارگێڕی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی گشتی وه‌رگرتووه‌و باسم عه‌لی ئه‌سیر-یش پۆستی به‌رێوه‌به‌ری بانكی ره‌شید.
هه‌روه‌ها به‌سام سالم و محه‌مه‌د عه‌بد ساده و عادل سه‌لمان له ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له شوێنی ئه‌شره‌ف ده‌هان و سه‌فا ره‌بیع و خه‌لیل ته‌یار، داندراون.
شایانی باسه گۆڕانگارییه‌كان له‌م پۆستانه دوای ئه‌وه دێ كه هێزێكی دژه تیرۆری عێراق هه‌ڵیكوتایه سهربارهگایهكی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق و چوارده كه‌سی ده‌ستگیر كردن ،كه سێ كه‌سیان سه‌ركرده‌ی ئه‌و كهتیبهن.