ئه‌مڕۆ شه‌ش توشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ سلێمانی گیانیان له‌ده‌ست دا

جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانى ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ سلێمانى پێنج تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا.

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27ی حوزه‌یران، پێنج توشبوی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە، بەپێی زانیارییەکانیش پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ توشبویەکی دیکەش گیانی لەدەستداوە.

بەرپرسانی تەندروستیش هۆشداریی دەدەن، ئەگەر هاووڵاتیان خۆیان نەپارێزن، مردن بە کۆرۆنا لە سلێمانی زۆر زیاد دەکات.

Back to top button