قەیس خەزعەلی هەڕەشەیەکی توند لە مستەفا کازمی دەکات
ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق پهیامێكی ئاراستهی سهرۆك وهزیرانی عیراق كرد و پێی راگهیاند كه ناتوانێت روبهڕوی حهشدی شهعبی ببێتهوه.
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق، كه گروپێكی چهكداری شیعهی عیراقه، رایگهیاند: هەڵکوتانە سەر بارەگای حەشدی شەعبی روداوێکی مەترسیدارە و جارێکی دیکە پشێوی دەگەڕێنێتەوە، هۆشداریشی دایه مستهفا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کە ناتوانێت روبەڕوی حەشدی شەعبی بوەستێتەوە.
قەیس خەزعەلی، پێیوایە دەستگیرکردنی چەکدارانی حەشدی شەعبی لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆر، ئاژاوه دروستدەکاتەوە و دەڵێت، نە سەرۆک وەزیران و نە هیچ کەسێکی دیکە ناتوانن روبەڕوی حەشدی شەعبی بووەستنەوە، .
ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلحەق مستەفا کازمی بهوه تۆمەتبار دەکات کە یەکەمین سەرۆک وەزیرانە هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکاتە ئامانج و دەڵیت، هیچ سەرۆک وەزیرانێکی پێشوو حهشدی نەکردوەتە ئامانج .