وەزارەتی دارایی: لیستێکی نوێی دابەشکردنی مووچەی بڵاو كردەوە

وەزارەتى دارایى هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژى یەکشەممە و دووشەممە، موچەى دیوان و لیواکانى وەزارەتى پێشمەرگە و یەکەکانى (70) و (80) دابەشدەکرێت.

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایدەیەگەیەنێت، سبەی یەکشەممە (28/6/2020) موچەى مانگى شوباتی دیوان و لیواکانى وەزارەتى پێشمەرگە خەرج دەکرێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، رۆژى دووشەممە (29/6/2020) موچەى یەکەکانى (70) و (80)ى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

پێشتر ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری دابوو بەپێی ئەو بڕە داهاتەی لەبەردەستدایە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەش بكات و ٢١٪ی بودجەی وەزارەتەكان تایبەت بە مووچە كەم بكاتەوە.

Back to top button