ژووی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی راپەرین كۆبووەوە و چەند بڕیار و راسپاردەیەكی نوێیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركرد.
ژووری پۆپەراسیۆنەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین بە لە بەر چاوگرتنی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام و چەند بڕیارێکیان لە چوارچێوەی یاساکانی خۆپارێزی چەند بڕیارێکیان دا
دەقی راگەیاندراوەکەی ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی راپەرین:..
سەعات ( ١٠ ) ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٢٧ ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی راپەڕین بە سەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین و ئامادە بوونی ئەندامانی ژووری ئۆپەراسیۆن کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی رەوشی تەندروستی و کارگێڕیی سنوورەکە سازدا و دوای تاوتوێی بارودۆخ و رەوشی ناوچەکە کۆمەڵێک بڕیار و راسپاردە دران بەم شێوەیە:..
یەکەم/ بەداخەوە کە سەرەنجام پەتای مڵۆزمی کۆرۆنا بارگە و بارخانەی نەگریسی خۆی لەناوچەکەماندا خست، بەجۆرێک کە ئیتر کۆرۆنا، زەنگێکی مەترسییدارە و لە بەردەرگای هەموو ماڵێکدایە، بۆیە بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی سنوورەکەمان و کەمترکردنەوەی فەزای تەشەنەسەندن و بڵاوبوونەوەی و سنووردارکردنی چالاکییەکانی ئەو بەڵایە بۆ سەر گیان و تەندروستیی هاووڵاتییان بڕیارماندا بە درێژکردنەوەی پشووی سەرجەم یەکەکارگێڕی و بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی ئیدارەی راپەڕین لە سبەی یەکشەممە رێکەوتی ٢٨ ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ تا رۆژی یەکشەممەی ئاییندە ٥/٧ /٢٠٢٠ کە دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاحکومییەکانی سنوورەکەمان .
دووەم/ پشووی فەرمانگەکان ئەم فەرمانگە و دامودەزگاحکومییانە ناگرێتەوە و دەوامی خۆیان دەکەن: تەندروستی، هێزە ئەمنییەکان، گەنجینە و بانک، ئەو فەرمانگانەی وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەکەیانی راگەیاندووە بە پێی رۆژی موچەوەرگرتنەکەیان ، خوێندنگە و پەیمانگەکانی کۆمپیوتەر ، هونەرەجوانەکان و وەرزش کە تاقیکردنەوەیان هەیە ، زانکۆکان کە سەرۆکایەتیی زانکۆ خۆیان شێواز و کاتی پشووەکەیان دیاری دەکەن، هەروەها فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا، شارەوانییەکان و کۆمپانیای پاکەوانیی کە خەفارەتیان دادەنێن بۆ بەردەوامبوونی خزمەتگوزاییەکان.
سێیەم/ کۆبوونەوە بەسوپاسەوە رۆڵی مامۆستایانی ئایینی بەرزنرخاند کە لە سۆنگەی هەستکردن بەلێپرسراوێتیی نەتەوەیی و ئایینی و ئەخلاقییەوە هاوکار بوون و بەدەنگ داواکاریی حکومەتەوە هاتن بۆ راگرتنی ئەنجامدانی نوێژی هەینیی و هیوادارین بەهەمان هەست و نەفەسەوە لەم کاروانە لەگەڵماندا بمێننەوە تا سەرکەوتنی یەکجارەکیی بەسەر دێوەزمەی کۆڕۆنادا.
چوارەم/ بۆ خزمەتی خەڵکی ناوچەکەمان نۆرینگەکانی پزیشکی کراوەدەبن بەمەرجی رەچاوکردن و پابەندبوونی تەواویان بە رێنماییە تەندروستیی و کارگێڕییەکانی دانراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی و یەکەکارگێڕییەکان، هەتا بەهەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کشتیی تەندروستیی راپەڕین و سەندیکای پزیشکان و سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بریارێکی گونجاویان لەسەر دەدرێ.
پێنجەم/ سەرجەم هۆڵ و شوێنەکانی ئاهەنگ و شایی بەداخراویی دەمێننەوە .
شەشەم/ هۆڵەکانی پرسە و پرسەی کۆڵان و ماڵەوە قەدەغەیە و پێویستە هاووڵاتیان پابەندبن و نەبنەهۆکار بۆ زیاتر بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندنی ئەم نەخۆشییە.
حەوتەم/ لیژنەکانی قائمقامیەت و ئاسایش لێپێچینەوە و ئیجرائاتی پێویست ئەنجام بدەن بەرامبەر بەوکەسانەی پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی ( دەسکێش و ماسکپۆشیی ئەنجام نادەن ) نین ، بەتایبەت پیشەوەر و کاسبکار و دوکاندارەکان.
ھەشتەم/ وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ گیانی بەرپرسانە و خۆپارێزانە و هەست بە بەرپرسیارێتیی هاوشاری و هاووڵاتیی سەرجەم خەڵکی خۆشەویستی سنوورەکەمان، داوایان لێ دەکەین بەهەمان گوڕ و تینی یەکەم رۆژی دەرکەوتنی ئەم پەتاوە بە دەنگ دەزگا ئەمنی و ئیجرائییەکانەوە بچن و تا بەهاوکاری و هەماهەنگیی هەموو لایەک و پشتیوانیی خوای گەورە لەم جەنگەداسەپاوەشدا گەلەکەمان سەرکەوتوو و رووسوور و سەربەرز دێتەدەر.
هیوا قەرەنی عەبدوڵڵا
سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین
سەرۆکی ژووری ئۆپراسیۆنی ئیدارەی راپەڕین بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا
27/ 6/2020