سەرۆک وەزیرانی پاکستان ، ئۆسامە بن لادەن بە شەهید ناو دەبات
عەمران خان ، سەرۆک وەزیرانی پاکستان ، ئۆسامە بن لادەن ڕێبەری رێکخراوی ئەلقاعدە ، کە بە دستی هێزەکانی ئەمریکی کوژرا بە شەهید ناو دەبات .
رۆژی پێنج شەممە عەمران خان لە کۆبوونەوەی گشتی پەرلەمانی وڵاتەکەیدا گوتی : ئەمریکیەکان بە بێ ڕەچاو کردنی سەروەری خاکی پاکستان هاتنە ” ئیبت ئاباد و ئوسامەبن لادەنیان شەهید کرد
هاوکات سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئاشکرای دەکات لە دوای کوشتنی ” بن لادە ” پێوەندییەکانیان لە گەڵ ئەمریکا کێشەی تێکەوتووە ، چونکە ئەو کارەی ئەمریکیەکانی هاوپەیمان کردوویانە ، بوو بە هۆی ناڕەزایەتی خەڵک و پێشێل کردنی سەروەری خاکی پاکستان .