چاودێرانی سیاسی:هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان جیاوازی بۆچوون نیە بەڵكو دژی كوردە

چاودێرانی سیاسی لەبارەی هەڵوێستی پەرلەمانتارانی سەر بەكۆمەڵ و یەكێتی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان، رایدەگەێنن، ئەو ئاخاوتنە مەترسیدارانە ئازادی رادەربرین نیە، بەڵكو هەوڵدانە بۆ لەناو بردنی گەلێك كە سەدان ساڵە خەبات بۆ ناسنامەی كوردستانی بوونی دەكات”.

هەر لەبارەی قەوارەی هەرێمی كوردستان چاودێرانی سیاسی پێشیان وایە ئەو بۆچوونە لە فكرەیەكی تووندرەوی دژی گەلی كوردستانەوە هاتووە، ئەوانەی ئەو بانگەشەیە دەكەن، یان ئامانجیان لە تۆڵەكردنەوەیە كە كورد چۆتە شەڕی داعش یان ئامانجیان لەوەیە كە ئێستا بەدەرفەت دەزانن هەم توركیا هەم ئێران هەم عێراق لە هەوڵی لەناو بردنی كوردستان دان.

پێشتر ئەندامانی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان و عێراق بانگەشەی ئەوەیان دەكرد كە پێویستە قەوارەی هەرێمی كوردستان هەڵوەشێتەوە، بەفەرمی حشدی شەعبی داخلی كوردستان ببێتەوە، ئەمەش لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان كاردانەوەی تووندی لێكەوتەوە”.

 

Back to top button