فەرماندەی ھێزە چەكدارەكان:شكۆ بۆ دەوڵەت دەگێڕینەوە

 

فەرماندەی ھێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند كاتی ئەوە ھاتووە ھەموو ھێزەكان بخرێتە ژێر فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عێراق  و ڕێگری لە پاشاگەردانی بكرێت

 

بەرپرسانی ئەمنی عێراقی دڵنیاییان داوەتە مستەفا كازمی كە شكۆ بۆ دەوڵەت دەگێڕنەوەو ڕێگە نادەن ھیچ ھێزێك لە دەرەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەت كار بكات

 

پێشتر  ھێزەكانی ڕوبەڕوو بونەوەی تیرۆر ھەڵیان كوتایە سەر بارەگاكانی حزبوڵڵای عێراقی و ١٤ چەكداری حزبوڵڵایان دەستگیركرد كە خەریكی ھەڵكوتانەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا بوون لە بەغدا

Back to top button