كۆمەڵی ئیسلامی هیچ روونكردنەوەیەك لەسەر لێدوانی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان نادات
دوای ئەوە چەند ئەندام پەرلەمانتارێكی عێراقی و كوردستانی كۆمەڵی ئیسیلامی داوایی هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستانیان كرد، كاردانەوەی تووند لەناو خەڵكی كوردستانی لێكەوتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا كۆمەڵی ئیسلامی هیچ روونكردنەوەیەك نادات”.
هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان كە لەلایان میدیاكانی سەر بە یەكێتیش زەق كراوەتەوەوە لەزاری سۆران عومەر و ئەحمەدی حاجی رەشیدی سەر بە كۆمەڵی ئیسلامی كاردانەوەی تووندی لێكەوتۆتەوە”.
لەو بارەیەوە سەركردەیەكی پێشووی یەكگرتووی ئیسلامی دیندار دۆسكی رایدەگەێنێت كە تا ئێستا كۆمەڵی ئیسلامی هیچ روونكردنەوەیەكی نەداوە، پێویستە كۆمەڵی ئیسلامی ئاشكرای بكات كە ئەو ئەندامانە پەیرەوی چ سیاسەتێك دەكەن ئایای هی كۆمەڵی ئیسلامیە”.