دیندار دۆسكی: پێویستە كۆمه‌ڵی ئیسلامی روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر قسه‌كانی سۆران عومه‌ر بدات

 

 

لە لێداونێکدا بۆ راگەیاندنەکان د . دیندار دۆسکی سیاسەتمەدار و یەک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵی ئیسلامی ، لە سەر قسەکانی سۆران عومەرهەڵوێست دەگرێت ، کە داوای هەڵوەشانەوەی قەوارەی یاسایی هەرێمی کوردستانی کردووە .

 

 

ئەو سیاسەتمەدارە ڕایدەگەیەنێت ،”له‌ ده‌ستووری ئیتحادیدا باس له‌ هه‌رێمه‌كان كراوه‌ و فیدرالیه‌ت یه‌كێكه‌ له‌ بنه‌ماكانی دەوڵەتی عێراق كە تاكە هەرێم لەو دەوڵەتە فیدرالییە، كوردستانە، بۆیە هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌ و نابێت هیچ ده‌سكه‌وتێكی هه‌رێمی كوردستانیش كه‌م بكرێتەوە

 

هاوکات داوا لە کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دەکات لەم بارەوە لپێچینەوە لە سۆران عومەر بکات و سەرسوڕمانی خۆشی ڕادەگەیەنێت عێراق خۆی دەوڵەتێكە سەروەرییەكەی دابەش كراوە و هەرێمی كوردستانیش بەرهەمی خوێنی شەهیدانە، بۆیە ”بە لێدوانێك هه‌ڵناوه‌شێته‌وه

 

دیندار دۆسکی هاکات ناشی شارێتەوە ئەو لێداونە زۆر مەترسیدارە و لە چەند جەمسەری دەستووری و دەسەڵاتییەوە هەڵوەشانەوەی هەرێم ئیمکانی نییە و پێشی وایە هیچ حزبێکی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ئەو داوایەی سۆران عومەر نییە .

Back to top button