سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: ته‌نها له‌ %5ـی داهاتی خاله‌ سنوریه‌كان بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌وه‌ی تر گرووپی چه‌كدار و سه‌رۆك هۆزه‌كانبۆ خۆیان ده‌یبه‌ن

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داهاتی عێراق له‌ خه‌رجكردنیدا شه‌فاف نیه‌ ئه‌وا، به‌شێكی زۆری به‌سه‌ر گرووپه‌ چه‌كداره‌كان دابه‌شكراوه‌، كه‌سایه‌تی سیاسی و حزبی سیاسی عێراقی خاوه‌نی كۆمپانیا و بیری نه‌وت و داهاتی ناوخۆی تایبه‌تن و ده‌روازه‌ی سنوری تایبه‌ت به‌ خۆیانن به‌ جۆرێك سه‌رۆكی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یێنێت ته‌نها %5 داهاتی خاله‌ سنوریه‌كان بۆ ده‌وله‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

 

هەیسەم جبووری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاندووه‌، دەروازە سنوورییەکان بۆ حیزب و گرووپی چەکدار و هۆزەکان کاردەکەن وته‌نها ٪5 بۆ 7٪ی داهاتەکەی بۆ دەوڵەت دەگەڕێتەوە،

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌، لە کۆی داهاتی دەروازە سنوورییەکان، تەنیا %5 بۆ 7%ی داهات دەگەڕێتەوە سندووقی دەوڵەت و وەبەرهێنەرێکی زۆر هەن بەپێی یاسا لە گومرگ و باج بەخشراون

Back to top button