قوباد تاڵەبانی لەوەڵامی پیلانگێریەكانی دژی كوردستان دەلێت نە عەرەبم نە ئێرانیم نە تورکێکی شاخستانیم
لەپەیامێكی دا لەدژی پیلانگێری دژی هەرێمی كوردستان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵوێستی خۆی راگەیاند”.
قوباد تاڵەبانی لە پەیامێكی كورتی دا بۆ هێرشەكانی سەر كوردستان و هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان دەلێت”نە عەرەبم نە ئێرانیم نە تورکێکی شاخستانیم،نەك من هەر خۆم مێژووش ئەڵێ ، کە کوردم و کوردستانیم.
ئەم پەیامەی قوباد تاڵەبانی لەكاتێكدایە كە ئێران و توركیا بۆردوومانی خاكی هەرێمی كوردستان دەكەن و لەناوەخۆشدا هەوڵێك بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان هەیە”.