دووشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

دوای تێپەڕبوونی نزیكەی 15رۆژ بەسەر دوایین ئه‌نجامی پشكنینی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و كارمه‌ندانی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارە رۆژی دووشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و دانیشتنەكەش دوو تەوەری لە خۆدەگرێت.


رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی تەواوی پەرلەمانتاران دەكات، بۆ ئەوەی رۆژی 29ی 6ی 2020، بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان ئامادەبن، له‌ بانگهێشتنامه‌كه‌ كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ دیاری كراوه‌ كه‌ پێشنیازە بڕیاری (پێشكەشكردنی پێشنیازە یاسا و پێشنیازە بڕیار لەلایەن ئەندامانی پەرلەمان بەدەر لە پەیڕەوی ناوخۆ)، دەنگی لەسەر دەدرێت.

بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەی پەرلەمانیش تایبەت دەبێت بە درێژكردنەوەی خولی بەهاری ساڵی دووەم.

Back to top button