له‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ناوخۆ دابه‌شده‌كرێت
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی بۆ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه راگه‌یاند كه بڕیاره وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مووچه‌ی پێبدرێت به پێی زانیاریه‌كان ئەم هەفتەیە، دوای وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و ناوخۆ دابەشدەکرێت و هاوشێوەی وەزارەتەکانی تەندروستی و پێشمەرگە بە رێژەیەک لێیان دەبڕدرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاریی سەر بە دیوانی گشتیی وەزارەتی پەروەردە،نووسراوێكی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان و خوێندنی کوردی لە کەرکووک کراوە، وردەکارییەکانی لێبڕینی مووچەی ئەم مانگەی وەزارەتی پەروەردە روونکراوەتەوە و بەمشێوەیە:
پلە تایبەت/ ا بە رێژەی 50% کەمدەکرێتەوە
پلە تایبەت/ ب بە رێژەی 50% کەمدەکرێتەوە
پلە یەک بە رێژەی 28% کەمدەکرێتەوە
پلە دوو بە رێژەی 27% کەمدەکرێتەوە
پلە سێ بە رێژەی 24% کەمدەکرێتەوە
پلە چوار بە رێژەی 22% کەمدەکرێتەوە
پلە پێنج بە رێژەی 20% کەمدەکرێتەوە
پلە شەش بە رێژەی 18% کەمدەکرێتەوە
پلە حەوت بە رێژەی 17% کەمدەکرێتەوە
پلە هەشت بە رێژەی 13% کەمدەکرێتەوە
پلە نۆ بە رێژەی 5% کەمدەکرێتەوە
پلە 10 هیچ لە مووچەکەی کەمناکرێتەوە
مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست بە رێژەی 21% کەمدەکرێتەوە