ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ داواكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم رای سۆران عومه‌ر خۆیه‌تی نه‌ك كۆمه‌ڵ
دوای ئه‌وه‌ی سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسڵامی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له بابه‌تێكدا داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرد، وتاره‌كه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێكهوتهوه به جۆرێك ته‌نانه‌ت به‌شێك له ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌شی دژی هاتنه ده‌نگ، له نێویشاندا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێـت كه ئه‌مه رای كۆمه‌ڵ نیه.
شوان ڕابه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاندووه كه ئه‌و قسانه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم كردوویه‌تی و بۆچوونی كۆمه‌ڵی ئیسلامی نییه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا كۆمه‌ڵ له‌وباره‌یه‌وه روونكردنه‌وه‌ی ده‌بێ.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌شلێت پێیویسته ئه‌وانه قه‌واره و حكومه‌ت له‌یه‌ك جیا بكه‌نه‌وه.