دژه‌ تیرۆری عێراق هه‌لیانكوتایه‌وه‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی چه‌ند به‌رپرسێكیان ده‌ستگیركردن له‌ نێویاندا ئێرانی و لوبنانی هه‌ن

دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌لیانكوتایه‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی حزبوللای عێراق كه‌ سه‌رقالی ئاماده‌كاری دانانی سه‌كۆی مووشه‌كی بوون بۆ بۆردوومانكردنی ناوچه‌ی سه‌و له‌ به‌غدا، به‌مه‌ش گرژی كه‌وته‌نێوان حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر.
به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر هێزێکی دژە تیروری عێراقی بە هاوکاری تیمێکی هێزەکانی ئەمریکا 5 ئێرانی لە ناوچەی کەڕادە لە بەغداد دەستگیرکرد
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ئاشكرایانكردووه‌ كه‌ له‌ نێو ده‌ستگیركراوه‌كان  (بەهمن زادە) هاوکاری ئیسماعیل قائانی جێگرەوەی قاسم سلێمانی و 5 لوبنانی دیکە لە ناویاندا قاسم خەتیب یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی حیزبلای لوبنان و 3 عێراقی دیکە
Back to top button