له ئه‌مریكا به هۆی خواردنه‌وه‌ی مادده كحولیه‌كانی دژ به ڤایرۆس و به‌كتریا حه‌وت كه‌س بوونه قوربانی
له‌سه‌رتای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مریكا دۆنالد تره‌مپ وێڕای راگه‌یاندنی مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسه‌كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند بوو دڵنیام كه خواردنه‌وه‌ی مادده كحولیه‌كانی پاكژ كردنه‌وه‌ی دژ به ڤایرۆس سودی ده‌بێت بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی خوادرنی مادده كحولیه‌كان له‌لایه‌ن خه‌لكی ئه‌مریكا و كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كه‌س گیانی له ده‌ستدا، ئه‌مڕۆش، چەند کەسێک لەیەکێک لە ولایەتەکانی ئەمریکا گیانیانلەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەشیان بەهۆی ژەهراویبوونیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
میدیاكانی ئه‌مریكا راگه‌یێندراوێكی دەستەی تەندروستیی ولایەتی نیومەکسیکۆیان بڵاویکردەوە: “به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مادده‌كحولیه‌كانی دژ به ڤایرۆس و به‌كتریاكان كه تایبه‌ته به پاككردنه‌وه‌ی ده‌ست حەوت کەس لە ولایەتی نیۆمکسیکۆی ژەهراویبوون و لە ئاکامادا سێ کەسیان مردون و یەکێکیشیان بینایی چاوی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەشیان لە ئێستادا لە نەخۆشخانەن لەژێر چاودێری وردان و باری تەندروستیان ناجێگیرە”.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەستەی تەندروستیی ولایەتی نیو مەکسیکۆ، پۆلیس لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەسەر ڕووداوەکە و تائێستا نەزانراوە ئەو هۆکارە چی بووە کە پاڵی بەو کەسانەوە ناوە ئەو ماددەیە بەکاربهێنن بۆ خواردنەوە.
ئامارەکانی دەستەی تەندروستیی ولایەتی نیو مەکسیکۆ ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردوە: “لە مانگی ئایاری ڕابردوودا دەیان حاڵەتی ژەهراویبوون بە ماددە کهولییەکانی لە نەخۆشخانەکانی ولایەتەکە تۆمارکراوە”.