مارکا: جارێکی دیکە ناوبژیوان زوڵمی لە بارسێلۆنا کرد

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی کە نزیکە لە ریال مەدرید پێیوایە ناوبژیوان لە یارییەکەی سێلتاڤیگۆ زوڵمی لە بارسێلۆنا کردووە.

ئۆلیڤەر ئەندۆخار، پسۆری بڕیارەکانی ناوبژیوان لە رۆژنامەی مارکا لەبارەی ئەو فاوڵەی لە خولەکی 89 بۆ رافینها لە دژی پیکێ هەژمارکرا دەڵێت ‘فاوڵەکە دروست نەبوو، پیکێ هیچ هەڵەیەکی نەکرد و بە هیچ شێوەیەک جەستەی بەر رافینها نەکەوت، بەڵکو تەنیا پیکێ هەوڵیدا تۆپەکە وەربگرێت’.

لە دوایین خولەکەکان ئاسپاس بە سوودوەرگرتن لەو فاوڵە گۆڵی بەرامبەربوونی بۆ سێلتاڤیگۆ کرد و بەمهۆیەوە بارسێلۆنا دوو خاڵی گرنگی لەدەست دا.

سەرچاوە : یاریگا سپۆرت

Back to top button