پارێزگاری هەولێر : بۆ رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری توندتر دەدەین
فرسەت سۆفی پاریزگاری هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی و میدیاییدا ، باس لە دۆخی مەترسیداری پارێزگای هەولێر دەکات و ئاماژە بەوە دەکات ناچارن بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری توند تر بدەن.
ئەو لێداوانەی پارێزگاری هەولێر دوای ئەوە هات کە سەردانی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و زانستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ته‌ندروسی گشتی هه‌ولێریان كرد و گەیشتوون بەو ئاکامەی لە ئەگەری نەگرتنە بەری رێکاری توند تر پارێزگای هەولێر تووشی کارەسات بێت بە تووشبوونی کۆرۆناوە .
هەرلەمبارەوە فرسەت سۆفی ئاشکرای دەکات ، ئەمشەو کۆبوونەوەیەکی دیکەیان دەبێت و بڕیاری پێویستیش دەدەن و هەرکەسیش سەرپێچی بکات سزا دەدرێت بەڵام هاوکات باس لەوە دەکات بۆ ڕێگری لە قەرەباڵغی موڵەتێک دەدرێتە هاووڵاتیان بۆ دابین کردنی کەڵ و پەلی پێویستی رۆژانەیان .
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، فرسه‌ت سۆفی گوتی: خێرخوازێك 300 هه‌زار دۆلاری بۆ پارێزگاری هه‌ولێر ته‌رخانكردووه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و بڕیارماندا، ئه‌و پاره‌یه پێشكه‌ش به ته‌ندروستی هه‌ولێر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك پاداشت به‌سه‌ر ئه‌و كارمه‌نده ته‌ندروستیانه دابه‌ش بكرێت، كه له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كارده‌كه‌ن.
لە کۆتاییدا زانیارییەک لە سەر نەخۆشخانەی رزگاری دەخاتە روو کە له به‌شی چاودێری چڕی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێر ته‌نیا 18 ئامێری تایبه‌ت به هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌یه ، بۆیەش بڕیارمان داوە دەزگای هەناسەدانی زیاتر بۆ ئەو نەخۆشخانە دابین بکرێت .
بازگەکانی هەولێریش بە تەواوی دادەخرێن و کەس بۆی نابێت لەهەولێر بچێتە دەر ، یان پێچوانە داخڵی هەولێر بێت .