تورکیا ناوچەکانی سنووری زاخۆ تۆپباران دەکات
دڵشێر عەبدولستار بەرێوەبەری شارۆچکەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ئەمڕۆ تورکیا بەردەوام تۆپبارانی سێ گوند و ناوچەی هەردووک شارۆچکەی ” دەرکار و باتیفا ” یان کردووە لە سنووری قەزای زاخۆ .
بەرێوەبەری شارۆچکەی باتیفا لە درێژەدا ئاماژە بەوە دەکات تۆپبارانەکە تا کاتژمێر 6 ی ئێوارەی خایاندووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە .