نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا

خواكوڕك

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه‌ 15/1/2017 نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ 55 دۆلار و 50 سه‌نت مامه‌مڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و نرخه‌ی دوێنێ له‌بازاڕه‌كان به‌ جێگیری ماوه‌ته‌وه‌.

پێشتر به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دیارایی رایانگه‌یاندبوو، ئەگەر نرخی نەوت له‌ 50 دۆلار دانه‌به‌زێت و بارودۆخەکە وەک ئێستا بڕوات، ڕەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا دەستکاری سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بکرێت.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان رایگه‌یاندبوو، نرخی نه‌وتی هه‌رێم له‌ نێوان 42 بۆ 45 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، وه‌كۆی فرۆشی نه‌وت هه‌رێم بۆ ساڵی 2017 له‌ نێوان 650 – 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌بێت له‌رۆژێكدا، ئه‌مه‌ش واده‌كات داهاتی مانگانه‌ی حكومه‌ت له‌ سنوری 800 ملیۆن دۆلاری مانگانه‌ بێت بێجگه‌ له‌ خه‌رجیه‌كان.

به‌پێی بۆچوونی به‌شێك له‌به‌رپرسانی حكومه‌ت، هه‌رێمی كوردستان له‌م ساڵه‌دا ده‌توانێت به‌شێكی زۆر له‌ قه‌رزه‌كانی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بداته‌وه‌ كه‌ مانگه‌ رێژه‌كه‌ی له‌ نێوان 200 بۆ 250 ملیۆن دۆلاره‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات قورسایی له‌سه‌ر داهاتی گشتی حكومه‌ت كه‌م ببێـه‌وه‌.

Back to top button