له‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ كه‌ركووك بۆ ماوه‌ی 6 رۆژ ده‌ست پێده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ كه‌ركووك رووی له‌ زیاد بوون كرد، شانەی قەیرانەکانی پارێزگای كه‌ركووك  كۆبووه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وكه‌دا بڕیاردرا بۆ ماوه‌ی 6 رۆژ راگه‌یاندنی سه‌رتاسه‌ری له‌ كه‌ركووك رابگه‌یێندرێت.

دلێر شوانی، ئەندامی شانەی قەیرانەکانی کەرکووك له‌ باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یاند؛  لە رۆژی سێشەممەوە کە دەکاتە 3ی ئه‌م مانگه‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی ده‌ستپێ ده‌كات و تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو ده‌روازه‌كانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی شارەکە له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ته‌واوی داده‌خرێن.

ئه‌و ئەندامی شانەی قەیرانەکانی کەرکووك راشیگه‌یاند؛ سبه‌ی دەوامی فەرمانگەکان ئاساییه‌، بەڵام لە رۆژی سێشەممەوە دەوام رادەگیرێت و قەدەغەی ته‌واوه‌تی دەست پێی دەکات.

Back to top button