پێنج سوودی سەرسوڕهێنەری لیمۆ
لیمۆ یەكێكە لە ميوە مزرەمەنیەكان هەندێك كەس ئارەزووی خواردنی دەكات ، زۆر بەسوودە بۆ تەندروستی و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی ، لەبەر تامە ترش و خۆشەكەی زۆر كات بۆ بەتامكردنی چەند جۆرێك خۆراك بەكاردەهێنرێت ، لەڕێی ئەم بابەتەوە 5 سوودی تەندروستی ئەم میوە بەتامە بزانە .
1- بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی ڕەبۆیان لەگەڵدایە زۆر بەسوودە ، تەنها یەك كەوچكی چێشت لە ئاوی لیمۆ یەك كاتژمێر پێش نانخواردن بخۆنەوە ، وادەكات كێشەی هەناسە توندی لای نەخۆشەكە كەمببێتەوە .
2- خواردنی قاشێك لیمۆ دوای نانخواردن گەدە چالاك دەكات و هەرسی گەدە ئاسان دەكات و ڕێگر دەبێت لە كۆبونەوەی غازات لەناوسكدا.
3- ئەگەر هەست بە ناخۆشی بۆنی پێكانت دەكەیت ئەوە لیمۆیەك بگوشەرە ناو دەفرێك ئاوی شلەتێنەوە و پێكانتی تێبخە ، ئەمە بۆنی پێكانت خۆش دەكات .
4- هەركاتێك هەستت بە سوتانەوەی گەدە كرد تەنها دوو كەوچكی چا لە ئاوی لیمۆ تێكەڵاوی پەرداخێك ئاو بكە و بیخۆرەوە.
5- چارەسەرە بۆ هەوكردنی جومگەكان چونكە لیمۆ ترشی یۆریك لە پێكهاتەیدا هەیە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ