ئێران دژایه‌تیه‌كی سه‌ختی سعودیا ده‌كات له‌سه‌ر خاكی كوردستان

خواكوڕك

فەرماندەی سوپای بەیتولموقەددەسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ڵێت، سعودیە لەگەڵ هەرێمی کوردستان هاوسنوور نییە تاوه‌كو قوسوڵحانه‌ی هه‌بێت، و هەرێمی کوردستانیش ئەوەندەی سعودی لێ نییە کە پێویست بێ بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان کۆنسوڵخانە هەبێت.

محەممەد حسێن رەجەبی، فەرماندەی سوپای بەیتولموقەددەس ده‌شڵێت، کۆنسوڵخانەی سعوودیە خیانەت بە کوردی عێراق دەکات و دەبێت هەرێمی کوردستان بەجێبهێڵێت چونکە خەڵکی عێراق هیچ پێویستییەکيان بە سعوودیە نییە.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ به‌ ئاژانسی تەسنیم رایگەیاندووه‌، هیچ هۆکارێک بۆ بوونی کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە کوردستان نییە و ئەوانە دەیانەوێت کاری تێکدەرانە و هاندەرانە بکەن و ئاسایشی ناوچەکە تێکبدەن.

له‌كۆنایی لێدوانه‌كه‌شیدا گومان ده‌خاته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ و پێیوایه‌، بوونی زیاتر لە 30 کۆنسوڵخانە لە هەرێمی کوردستان ناسروشته‌.

Back to top button