كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای بۆ 24 كاتژمێری داهاتوو ڕاگه‌یاند
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ورى جیاجیا له ئاسماندا په‌یدا ده‌بن، له سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له دهۆكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك كاتیش‌دا بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى سێشه‌ممه، له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له دهۆكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.