شیرین فوئاد مەعسوم چۆن وەڵامی ئەوانە دەداتەوە کە داوای ھەڵوەشاندنەوەی قەوارەی ھەرێمی کوردستان دەکەن؟
شیرین فوئاد مەعسوم: ئایا دەیانەوێت بیانوویەک بدەنە عێراق بۆ ئەوەی سوپاکەی بێتە هەرێمی کوردستان و بڵێ ئێمە لەسەر داواکاریی میللـەت هاتووین؟
شیرین فوئاد مەعسووم كچى سهرۆك كۆمارى پێشووى عێراق سهبارهت به داواكارى بۆ ههڵوهشاندنهوهى قهوارهى ههرێمى كوردستان دهڵێت: ئەم مەسەلەیە نابێت وا بە ئاسانی تێپەڕێت، ئەمە بابەتێکە پەیوەستە بە ئاسایشی نیشتمانی و هەرکەسێک ئەو قسەیەی کردووە، دەبێت لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت.
شیرین فوئاد مەعسووم كه پسپۆرى سیاسهتى نێودهوڵهتییه له چاوپێكهوتنێكدا باس لهوهدهكات:خەڵک مافی خۆیانە داوای ژیان و مووچە بکەن و گلەیی لە حکومەت بکەن و داوای چاکسازی بکەن، لەلایەکی دیکەشەوە بابەتەکە تێکەڵکراوە لەگەڵ مەسەلەی ئازادی و ژێردەستیی میللـەتەکەمان، کە ١٠٠ساڵ زیاترە خەبات دەکات، بۆ دەبێت بە دوو قسە هەمووی لەدەست بدەین.
دەشڵێت: دەبێت لێکۆڵینەوەیەک بکرێت، بزانن بۆچی ئەو بابەتە باسکراوە و داوای دەکەن، چونکە ئەو بابەتە وا ئاسان نییە و پەیوەندیی بە ئاسایشی میللەتەوە هەیە، دەبێت بزانن کێ لە دوایەتی، کێ دەیەوێت هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە؟ لایەنی ئەمنی پێویستە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات و لێکۆڵینەوە بکرێت، کە بۆچی دەتانەوێت ئازادی میللـەتەکە ئاوا بچوێنن.
ئهو پێیوایه: ئەو کەسانەی ئەو داواکارییەیان هەیە، قوربانییان بۆ ئەو گەلە نەداوە، خوێنیان نەڕژاوە، لەنێو خێزانەکەیاندا شەهیدیان نییە، نازانن دڵی ئەو دایکە چی تێدایە کە کوڕەکەی لەپێناو کوردستان شەهید بووە.
دهشڵێت: ئەم بابەتە مەسەلەی ئاسایشی نیشتمانییە و پەیوەندیی بە سیاسەتەوە نییە، پەیوەندیی بە هەڵبژاردن و شکاندنی حیزبێکەوە نییە، چونکە ئەو بابەتە زۆر گەورەترە، ئایا دەیانەوێت بیانوویەک بدەنە عێراق بۆ ئەوەی سوپاکەی بێتە هەرێمی کوردستان و بڵێ ئێمە لەسەر داواکاریی میللـەت هاتووین! نەخێر، ئەوە داواکاریی میللـەت نییە، چونکە ئەو میللـەتە دوو ساڵ پێش ئێستا لە ریفراندۆمدا دەنگی بە سەربەخۆیی کوردستان دا، موستەحیلە ئێستا ئەو داواکارییەی هەبێت.