چوار تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستدا

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ی 6ی 2020 چوار تووچبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، بەیانی ئەمڕۆ چوار توشبووی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانیان لەدەستداوە، کە سێ پیاو و ئافرەتێکن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئافرەتەکە خەڵکی چەمچەماڵە، سێ کەسەکەی دیکەش خەڵکی سلێمانی، عەربەت و پیرەمەگرون-ن.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 5672 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 1675 هاوڵاتی چاكبوونەتەوە و 190 كەس گیانیان لەدەستداوە.

Back to top button