تائێستا بە دەیان رۆژنامەنووس لە  هەرێمی کوردستان  تووشی کۆرۆنا بوون

 

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بە بڵاو کردنەوەی ئامارێک ، تایبەت بە تووشبوونی رۆژنامەنووسان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راستییەکان ئاشکرا دەکات .

 

لە ئاماری سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دا هاتووە ، تائیستا ٤٨ رۆژنامە نووس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و یەک لە تووشبووان گیانی لە دەست داوە .

 

ئازاد حەمەدەمین لەمبارەوە گوتی : ئەو رۆژنامەنووسەی گیانی لە دەست داوە ، خەڵکی سلێمانییەو ئەوانی دیکە تەندروستیان جێگیرە .

 

لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە دەکات ژمارەیەکی دیکەش لە رۆژنامە نووسان پشکنینیان بۆ کراوە ، بەڵام تا ئێستا ئەنجامەکەی ئاشکرا نەکراوە

Back to top button