عەبدوڵڵا گویل ڕەخنەی توند لە ئەردۆگان دەگرێت

 

عەبدوڵڵا گویل سەرۆك كۆماری پێشوی توركیا ڕایگەیاند لە سایەی سیاسەتی تاكڕەوی ئەردۆگان توركیا ڕوبەڕوی قەرزێكی زۆر و داتەپینی ئابوری بۆتەوە

 

گویل دەڵێت ئێستا توركیا بۆتە وڵاتی یەك حزب و یەك سەركردەو ئازادی ڕاو كاری میدیا بەرتەسك بۆتەوە و كەس بۆی نیە پێچەوانەی حزبی دادو گەشەپێدان بیر بكاتەوە

 

عەبدوڵڵا گویل لە دامەزرێنەرانی پارتی دادو گەشەپێدان بووە و ئێستا نەیارێكی سەرسەختی ئەردۆگانە و لەگەڵ داود ئۆغڵۆ بەرەیەكی بەھێزی ئۆپۆزسیۆنیان پێك ھێناوە

Back to top button