بزانن لە سلێمانی چەند کەس لە وانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕزگاریان بووە ، پلازمای خوێنیان بەخشیوە
یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە لە تۆڕکی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماری ئەو کەسانە بڵاو دەکەتەوە کە لە دوای ڕزگار بوون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، وەک ئەرکێکی مرۆڤانە ، پلازمای خوێنی خۆیان بەخشیوە لە پێناو چاک بوونەوەی ئەو کەسانەی لە ئێستادا تووشی ئەو پەتایەن .
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت تا ئێستا (١٨٦ )هاووڵاتی کە پێشتر هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون ، سەردانی بانکی خوێناین کردووە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی پلازمای خوێنی ئەوانەوە ، بتواندرێت سەلامەتی بۆ تووشبووانی دیکەش بگەڕێتەوە.
یاد نەقشبەندی لە کۆتایی پۆستەکەی خۆیدا ، سوپاسی هەموو ئەوانە دەکات کە وەک ئەركیکی مرۆڤانە هەستاون بەو ئەرکە پیرۆزە