زیندانییەکی سیاسی کوردی رۆژهەڵات دووهەفتەیە مانی لە خواردن گرتووە
سۆهەیلا حیجاب وەک ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ زیندانی کردنی نایاسایی خۆی لە زیندانی ” قەرچەکی وەرامین ” زیاتر لە دوو هەفتەیە مانی لە خواردن گرتووەو باری تەندروستی ناجێگیرە .
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە مافی مرۆڤی هەنگاوی ڕاگەیاندووە ، لە دوای یەک هەفتە مان گرتن لە خواردن بۆ وەدەست هێنانی مافەکانی خۆی ، سەبارەت بە ڕاگواستنی زیندانیەکی سیاسی دیکە بە ناوی ( زەینەب جەلالیان ) بۆ شوێنێکی نادیار ، ناڕەزایەتی دەردەبڕێت ، بۆیەش لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە ئەشکەنجەو ئازارێکی زۆر دەدرێت .
سۆهەیلا حیجاب هۆکاری مانگرتنەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ناوبراویان لە زیندانی قەرچەکی وەرامین ڕاگرتووەو نەیانناردۆتە زیندانی ئێڤین لە تاران و هەر وەها داوای ئازادی براکەی خۆی کردووە بە ناوی ( مەجید حیجاب )
سۆهەیلا حیجاب و پاریزەرو چالاکێکی مەدەنییە و خەڵکی شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و بە چەندین تۆمەت دەستبەسەرکراوە و نزیک بە ١٨ ساڵ حوکم دراوە .
ناوبراو سەرەڕای دروستکردنی گرووپێک بۆ داکۆکی لە مافی ژنان داوای بەرێوەچوونی ریفراندۆمی کردووە بۆ گۆڕێنی یاسای بنەڕەتی ئێران کە یاسای شیعەی ئیسلامی ١٢ ئیمامییە .