دۆخی پێنجوێن زۆر مەترسیدارە بە چنگ کۆرۆناوە

 

لێپرسراوی ئامار و وەرگرتنی پشکنینی کۆرۆنا لە پێنجوێن ڕایگەیاند ، مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پێنجوێن گەیشتۆتەئاستێکی مەترسیدار و هۆشداری دەدات .

 

لە ڕاگەیاندراوی لێپرسراوی ئامارو وەرگرتنی پشکینی کۆرۆنای پێنجوێندا هاتووە ، تا ئێستا ٨٠٪ دانیشتووانی پێنجوێن تووشی کۆرۆنا بوون .

 

١٢ کەس لەو شارۆچکەیەدا گیانیان لە دەست داوە و بەدەیان کەسی دیکەش تەندروستیان ناجێگیترە .

 

هاوکات ئاشکرای دەکات تا ئیستا پەنجا پزیشک تووشی ڤایرۆسەکە بوون .

 

لە کۆتاییدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن ، چونکە زۆرێک لە وانەی تووشی کۆرۆنا بوون سەردانی نەخۆشخانەکان ناکەن .

Back to top button