گۆڕان پشتیوانی خۆی بۆ کابینەی حکومەت و پرۆسەی چاکسازی ڕاگەیاند

 

 

هەر دووک گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان شاندی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان و مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانیان بۆ رۆژنامەوانان ئاشکرا کرد .

 

مەحمود محەممەد گوتەبێژی پارتی و دەرباز محەممەد گوتەبێژی گۆران بە ئاماژەدان بە ڕەوتی کۆبوونەوەکان ئاشکرای دەکەن ، گۆڕان و پارتی و هەموو لایەنە  سیاسییه‌كان پشتیوانی له‌ مانه‌وه‌ و به‌هێزتركردنی كیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستانیش پشتیوانی له‌ پرۆسه‌ی چاكسازی ده‌كه‌ن

 

 

ده‌رباز محه‌مه‌د، ئه‌ندامی شاندی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لە بەشێک لە قسەمانیدا گوتی : چاكسازی هەر  ده‌بێت بكرێت بەڵام  هه‌نگاوه‌كان به‌ ئەسپایی  ده‌ڕۆنه‌ پێش، دیارە هۆکار  ناكۆكی نێوان پارتی و یه‌كێتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ هه‌بووه‌.

 

هاوکات گوتی :  ئێمه‌ پشتیوانی له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی یاسای چاكسازی جێبه‌جێ بكات. له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ گفتوگۆمان كرد.

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا  دەربازمحەممەد ڕای وابوو ،  بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بێت، تاكه‌ چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵوێستی ناوخۆیی یه‌كبخرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن. پاساو هێنانه‌وه‌ ره‌نگه‌ له‌ رابردوودا رۆڵی هه‌بێت، به‌ڵام ئێستا پێویستمان به‌وه‌یه‌ پشتیوانی حكومه‌ته‌كه‌مان بكه‌ین و ئه‌گه‌ر پشتیوانی حكومه‌ت نه‌بین حكومه‌ت ناتوانێت ئه‌ركی خۆی راپه‌ڕێنێت.

 

گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌حموود محه‌مه‌دیش  گوتی: ره‌وشه‌كه‌ ره‌نگه‌ پێویستی به‌ رێكخستنه‌وه‌ی ریزی ناوخۆیی خۆمان هه‌بێت. ئێمه‌ش هه‌وڵێكی جدی بۆ ئه‌و پرسه‌ ده‌ده‌ین و هەموولایەکیش دڵنیا دەکەینەوە

 

.

مەحمود محەممەد جەخت لەوە دەکاتەوە ،  پێویستە یاسای چاکسازی لە کاتی دیاری کراوی خۆیدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە کاتی جێبەجێکردنیش دەردەکەوێت کێ پشتیوان و کێ دژی دەوەستێتەوە ، بەڵا م ئێمە گۆڕان لەم بارەوە هاوڕاین .

.

گوتەبێژی پارتی لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات :  خه‌ڵكانێك هه‌ن هاوڕا نین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و دژی داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانن‌، به‌ڵام جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بووه‌ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و لە پشت پەردەوە کاری بۆ دەکەن

Back to top button