بەرێوەبەرایەتی تەندروستی چۆمان ڕاگەیاندراوێک بڵاو دەکاتەوە .

 

 

لە ڕاگەیاندراوەکەی تەندروستی قەزاری چۆماندا هاتووە لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ١١ تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە .

هاوکات  داوا لە هاووڵاتیان کراوە ، رێنماییەکانی تەندروستی ڕەچاو کەن چونکە لەئێستادا ٢٩ تووشبووی دیکە لە سەنتەری پزیشکی هەڵگورد ماون و چارەسەریان بۆ دەکرێت

 

دەقی ڕاگەیاندراوەکە

هاوڵاتیانی خۆشەویستی قەزای چۆمان پێتان ڕادەگەیەنین لە دوێنی و  ئەمرۆ لە کۆی ئەو ١١ ھاولوڵااتییەی تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ببوون لەسەنتەری هەڵگۆرد بۆ چارەسەری تووشبوانی کۆڕۆناو چاودێری دەکران لە ئێستادا سوپاس بۆ خوا  دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وەبڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

 

کۆی گشتی چابووەکان گەیشت ٧٧ کەس لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چۆمان…

لە ئێستا دا ٢٩ توشبووی لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چۆمان لە ژێری چاودێری پزیشکی دان لەسەنتەری ھەلگورد .

سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزیەکان،

جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا ترسناکە.

زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د.أحمـــد حســــــن مـــلا

بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمـــان

٢٩ی حوزیرانی ۲٠۲٠

Back to top button