وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: له‌ 24 كاتژمێر رابردوو 63 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر چاكبوونه‌ته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوو ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان زیادی كرد وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم دوای راگه‌یاندنی ئاماری توشبووانی كۆرۆنا كه‌ له‌ 24 كاتژمێری رابردو 85 كه‌س له‌ هه‌ولێر تووش بوون هاوكات ژماره‌یه‌ك تووشبووش چاكبوونه‌وه‌

 

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌ له‌ 24 كاتژمێری رابردوو له‌ هه‌ولێر 63 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌.

 

جێی باسه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر داوای له‌ ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگا هه‌ولێر كرد، به‌ هۆی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر پێویسته‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك رابگه‌یێندرێت.

Back to top button