وه‌زاره‌تی دارایی: رێنمایی ژماره 12 و 13ی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی راگه‌یاند
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووز پڕۆژه یاسای چاكسازی ده‌كه‌وێته‌وه واری جێبه‌جێكردن، ئه‌مڕۆ له گشتاندنێكیدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوو رێنمایی دارایی كرد، كه به ژماره (12) و (13) ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كردوون و تێیاندا ورده‌كاری تایبه‌ت به خزمه‌ت و پله‌ی وه‌زیفی و خانه‌نشینی له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی روونكردووه‌ته‌وه.
رێنمایی دارایی ژماره (12) ئاراسته‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی به وه‌زاره‌ته‌وه كردووه و تێیدا ورده‌كاری جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ژماره (4)ـی ساڵی (2020) له بواری “حزمه‌ت و پله‌ی وه‌زیفی” روونكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی رێنماییه‌كه، پێویسته سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم پێداچوونه‌وه به مه‌به‌ستی رێكخستنی پله و ناونیشان و مووچه‌ی وه‌زیفی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانیان بكه‌ن.
.
رێنمایی ژماره 13ی وه‌زاره‌تی دارایی تایبه‌ته به پرسی خانه‌نشینی و تێیدا هاتووه: هه‌موو ئه‌و پله و ناونیشانه وه‌زیفیانه‌ی هه‌ن خانه‌نشین بوونیان یه‌كده‌خرێت به هه‌مان مه‌رج و پێوه‌ره‌كانی خانه‌نشین بوونی فه‌رمانبه‌ران له پله گشتییه‌كانی وه‌زیفه له‌سه‌ر میلاكی شارستانی و سه‌ربازی و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ.