پۆلیسی ئینته‌رپول داواكاری ئێران بۆ ده‌ستگیركردنی دۆنالد تره‌مپ جێبه‌جێ ناكه‌ین
دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن دادگای تاران 36 کەس کە دەستیان هه‌بووه لە هاوکاری و فه‌رمان ده‌ركردن بۆ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆده‌رچوو كه له نێویاندا دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌یه، داواكه‌شیان ئاراسته‌ی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تیی ناسراو به ئینته‌رپولكرد به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی ئێران بۆ ده‌ستگیركردنی دۆناڵد تره‌مپ ره‌تكرده‌وه و ئه‌مریكاش ده‌ڵێت داواكارییه‌كه‌ی تاران ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه.
پۆلیسی ئینته‌رپول رایگه‌یاند كه داواكارییه‌كه‌ی ئێران بۆ ده‌ستگیركردنی دۆناڵد تره‌مپ، جێبه‌جێ ناكات و جه‌ختیكرده‌وه كه به‌پێی په‌یماننامه‌ی دامه‌زراوه‌كه، هیچ هه‌نگاوێك به‌رامبه‌ر هیچ كه‌سێك ناگرێته‌به‌ر كه بچێته چوارچێوه‌ی سیاسی و سه‌ربازی و تایه‌فی و ره‌گه‌زییه‌وه.
هاوكات برایان هۆك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عادل جوبێر، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سعودیه بۆ كاروباری ده‌ره‌وه له ریازی پایته‌خت راگه‌یاند كه داواكارییه‌كه‌ی ئێران سیاسییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئاسایشی نیشتمانی و ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی و ناسه‌قامگیرییه‌وه نییه.
برایان هۆك راشیگه‌یاند كه داواكارییه‌كه‌ی ئێران ته‌نها بۆ رێكلام و پڕوپاگه‌نده‌یه و هیچ جدییه‌تێكی پێوه دیار نییه.