سه‌رۆكی په‌رله‌مان به توندی له به‌رامبه‌ر سۆران عومه‌ر هاته‌ده‌نگ

دوای ئه‌وه‌ی ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان له نوقته‌یه‌كی نیزامی‌دا داوای له سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد كه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی هه‌ندێك خه‌لك كه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دژایەتیی خۆی بۆ داواكارییەكەی پەرلەمانتارێكی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان دەربڕی و رای گەیاند كە ناكرێت لە پەرلەمانی كوردستان قەبووڵیان بێت، قسە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان بكرێت.
ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان راگەیاند: ”قەوارەی هەرێمی كوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدانە، بەرهەمی ماندووبوونی ئەو دایكانەیە كە گەنجیی خۆیان بەخشی لەپێناو بەخێوكردنی منداڵە بێنازەكانیان، بەرهەمی ئەو دایكانەیە كە منداڵەكانیان لەبەردەمیان هەڵگیرا و شەهیدكران، قەوارەی هەرێمی كوردستان قەوارەیەكی دەستووریی باوەڕپێهێندراوە لە ئاستی عێراق و ناوچەكە و نێودەوڵەتی كە هەرێمێكی فیدرالین“.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاندووه”پەرلەمانی كوردستان لە ١٩٩٢ەوە بنەمای فیدرالیەتی پەسەند كردووە، بۆیە هەر باسێكی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەكە بكرێت، دەبێت قسە لەسەر دەستووریەت و یاساییبوونی قسەكە بكرێ، دەكرێ خەڵك و نوخبە و پەرلەمانتاران و ڕاگەیاندكاران، قسە لەسەر ئەدای پەرلەمان و حكوومەت و هەر دامەزراوەیەكی هەرێمی كوردستان بكەن و ڕێپێدراوە و دەچێتە چوارچێوەی رادەربڕینی ئازادانە، بەڵام بابەتی قەوارەی هەرێمی كوردستان قسەیەكە نابێت لە پەرلەمانی كوردستان قەبووڵمان بێت، چونكە ناكۆكە لەگەڵ ئەو بڕیارەی بۆ جێگیركردنی فیدرالیەت وەكوو بنەما دراوە و هەرێمی كوردستان قەوارەكەی دیفاكتۆ بووە و لە دوای ٢٠٠٣ش بووە بە هەرێمێكی دەستووری كە لەسەر هەموو كەسێك پێویستە ڕێز لەم هەرێمە دەستوورییە بگرێت“.