په‌رله‌مانی كوردستان سۆران عومه‌ر بۆ ئاماده‌بوون له‌به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیس ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵگرت له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی كرد بوو، داوا كرا له‌ به‌رده‌م دادگا تۆمه‌ته‌كانی بسه‌ڵمێنێت، ئه‌مڕۆ سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان نووسراوێك لەبارەی ئامادەبوونی پەرلەمانتارێكی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لەبەردەم بنكەی پۆلیسی خانەقا لە هەولێر دەنێرێتە نووسینگەی سلێمانیی پەرلەمانی كوردستان.

ده‌زگای میدیایی خواكوڕك نوسراوی په‌رله‌مانی كوردستانی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ كه‌ لایەن ئەردەلان محەمەد، سەرۆكی دیوانی پەرلەمانی كوردستانەوە ئاراستەی نووسینگەی سلێمانیی پەرلەمان كراوە، ئاماژە بە نووسراوێكی دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر كراوە و هاوپێچیش پسوولەی ئاگاداركردنەوە بۆ سۆران عومەر، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ نێردراوە.

هه‌روه‌ها له‌ نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ دەبێت سۆران عومەر لە بنكەی پۆلیسی خانەقا لە هەولێر ئامادە بێت و وێنەی دووەمی پسوولەی ئاگاداركراوەكەشیان بە واژۆكراوی بۆ بنێرنەوە.

 

Back to top button