پارتی دەبێت چی بکات ؟

مەسعود مەلا پەروێز
پارتی ناوێکە بۆ حزبێک کە تەمەنی هەفتا ساڵ زیاتری تێپەڕاندووە ، بەدرێژای ئەو تەمەنەش هەمیشە کاریگەری لە سەر گۆڕانکاریەکان و ململانێ سیاسیەکان هەبووە ، پارتی هەمیشە حزبی یەکەم بووە لە حوکمڕانی و هەڵبژاردنەکانی دوای ڕاپەرین و پڕۆسەی ئازادی عێراق ، ئێستایش پارتی کاریگەری لەسەر گۆڕانکاری ناوچەیی و ئیقلیمیەکان هەیە ، بەتایبەت ئێستا پارتی لە هەرە قۆناغە هەستیارەکانی تەمەنی دایە ، چونکە ئێستا پارتی هەنگاو بەرەو سەربەخۆیی و ئازادی یەکجارەکی دەنێت ، ئەمەش وا ئاسان نایەتە بەرهەم ، چونکە پیلانی دوژمنانی دەوروبەر و ناحەزانی ناوخۆ تەگەرە دوای تەگەرە بۆ ئەم پرسە دروست دەکەن ، بەڵام ئەگەر پارتی بە خۆیدا بچێتەوە و گۆڕانکاری بنچینەیی لە سیستەمی کارکردنی خۆیدا بکات ، بە بوێرییەوە کەمکورتیەکانی دەست نیشان بکات ، خۆی لە مشەخۆرە گەورەکان پاک بکاتەوە و جەماورە دڵسۆز و بەوەفاکەی خۆی ئاشت بکاتەوە و ئەو سیستەمە چەوتەی کە سەرکردایەتی لە بنکایەتی دایبڕاندەوە چاک بکاتەوە و سیستەمێکی نوێ کارا بکات و وا بکات دەنگی هەموو پارتیەکان بگاتە سەرکردایەتی ، بە دڵنیایەوە پارتی زۆر لە گەورە پیلانانەکان پوچەڵدەکاتەوە ، چونکە پارتی خاوەن زۆرترین جەماوەری دلسۆز و بەوەفایە و خاوەن سەرۆکێکی پڕ ئەزموون و کورد پەروەرە ، پارتی خاوەن سەرۆکێکە کە دەیەوێت دواهەمین هەنگاوی سەربەخۆیی بێت

Back to top button