بارسێلۆنا بۆ یاری ئاتلێتیكۆ مه‌درید له یاریزانێكی گرینگی یانه‌كه‌ی بێ به‌ش ده‌بێت

ئەمڕۆ سێ شەممە ٣٠ی٦ی ٢٠٢ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی له‌سه‌ر یاریگای كامپ نوو میوانداری ئاتلێتیكۆ مه‌درید ده‌كات و لیستی ناوی یاریزانانی ئه‌و یانه، بۆ یاریی لوتكه‌ی گه‌ڕی 33 راگه‌یاندراو له تواناكانی یاریزانێكی دیاریی یانه‌كه‌ی بێ به‌ش ده‌بێت.
له ئه‌کاونتی فه‌رمی بارسێلۆنا له تویته‌ر، لسیتی ناوی یاریزانان ئاشكرا كرا و 23 یاریزانی بلوگرانا بۆ رووبه‌ڕووبه‌نه‌وه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید بانگێشتكراون، جگه‌له عوسمان دێمبلی، فرینكی دی یۆنگی ناوه‌رستكاری یانه‌كه دووباره بۆ یارییه بانگێشت نه‌كراوه.
سه‌رجه‌م یاریزانه دیاره‌كانی بارسێلۆنا بۆ ئه‌م یارییه بانگێشتكراون، هه‌روه‌ها سێتیێن چه‌ند یاریزانه‌كی له تیپی دووه‌می بارسا بۆ یارییه‌كه بانگێشتكردووه.