مەسرور بارزانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی گرنگ دەكات
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا كۆ دەبێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی دهزگایی میدیایی (خواكوڕك)، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی دەرەنجامی دوا سەردانی شاندی حكوومەت بۆ بەغدا، لەگەڵ شاندەكە كۆ دەبێتەوە.
هەفتەی ڕابردوو شاندەكەی حكوومەت لە بەغدا کۆمەڵێك کۆبوونەوەیان ئەنجام دا، بۆ دۆزینەوەی رێوشوێنێك بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
تا ئێستا سێ كۆبوونەوە لە نێوان هەولێر و بەغدا بەڕێوە چووە، شاندەکەی حکوومەت بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە بەغدا مانەوە و چەندین کۆبوونەوەی پڕ وردەکارییان ئەنجامدا، بۆ دۆزینەوەی ئالیەتێک بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.