سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێی دهۆك دەكات

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە عەلی تەتەر پارێزگاری نوێی دهۆك دەكات.

ئەمڕۆ سێشەممه‌، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە عەلی تەتەر پارێزگاری نوێی دهۆك كرد.

بە گوێرەی راگەیەنراوێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆكی حكوومەت هیوای خواست پارێزگار لە ئەركی تازە و خزمەتكردنی هاووڵاتییانی پارێزگای دهۆكدا سەركەوتوو بێت و بە هاوكاریی گشت داودەزگاكانی پارێزگا، خزمەتێكی زیاتر و شایستەی پارێزگاكە بكەن.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ 29/6/2020 له‌ رێوڕه‌سمێكدا له‌به‌رده‌م نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، عه‌لى ته‌ته‌ر، وه‌ك پارێزگارى نوێی دهۆك، سوێندى ياسايى خوارد.

Back to top button