كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای بۆ 24 كاتژمێری داهاتوو ڕاگه‌یاند
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ولێر و كه‌ركووك ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى تۆزوخۆڵ هه‌یه، له دهۆكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى چوارشه‌ممه، له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له دهۆكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانى هه‌ولێر و دهۆك ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه.