سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : بە هیچ شێوەیەک سازش لە سەر مافە دەستووییەکانمان ناکەیین

 

لە کۆبوونەوەی ڤیدیۆ کۆنفرانسی ئەمڕۆ سێشەممە ، مەسرور بازرانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی دانووستانکارلە گەڵ حکومەتی بەغدا پێداگری لە سەر مافەدەستوورییەکانی کورد کرد .

 

لەم کۆبوونەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وردەکارییەکانی سەردانی هەفتەی ڕابردووی شاندەکەی بۆ بەغدا گەیاندە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بریتی بوون لە چۆن چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان .

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی  کوردستان وێڕای ئەوەی بەردەوامی گفتوگۆکانی بە گرینگ زانی بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی دوولایەنە بەڵام جەختی لەوە کردەوە ، هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک سازش لە سەر مافە دەستوورییەکانی ناکات

Back to top button