بەشێک لە تووشبووانی کۆرۆنا لە هەولێر باری تەندروستیان ناجێگیرە

 

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندەکان گوتی : لە  ئێستادا  ٤٤٩  تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی ھەولێر لە ژێر چاوەدێری دان ، بە داخەوە  لەو ژمارەیەدا ٢٠  كەسیان تەندروستیان ناجێگیرە و ٦ کەسیان  لە بەشی چاودێری چڕدان .

 

هاوکات ئاشکرای دەکات تووشبوون بە کۆرۆنا لە ناو گەنجانیشدا خەریکە دەبێتە دیاردە ، بەڵام بەگشتی ڤایرۆسەکە زیاتر کار لەو کەسانەدەکات کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە .

 

لە کۆتاییدا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێرئاشکرای دەکات :  ھەرێمی كوردستان  تا ئیستاش بە دوو قۆناغ  لەنێو شەپۆلی یەكەمی كۆرۆنادایە لە قۆناغی یەكەمدا رێكارەكان باشتر جێبەجێكران و ڤایرۆسەكە بە ھیواشی بڵاوبووەوە،و تا رادەیەكی باش كۆنترۆڵكرا، بەڵام ئێستا ژمارەی تووشبووان زیاترە و باری تەندروستی نەخۆشەكانیش ناجێگیرترە هەربۆیەش ئەوە ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ داهاتوو

Back to top button